دۆزی داخستنی ئاكەپە دووبارە هەڵدەدرێتەوە

ئەنقەرە- KDP.info/ دۆزی داخستنی ئاكەپە كە لە ساڵی 2005 لە لایەن دادگای باڵایەوە دەستی پێكرابوو دووبارە هەڵدەرێتەوە و ئەمجارە ئاكەپە دەیەوێ هۆكارەكانی بریاری ئەو دۆزە لە لایەن دادگایەوە دووبارە رەچاو بكرێنەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی روتاخەبەر بڵاویكردووەتەوە كە سەرۆكی گشتی ئاكەپە و سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان بەرپرسانی پارتەكەی خۆی راسپاردووە كە بە مەبەستی ئیعادەی دادگا، سەردانی دادگای باڵای توركیا بكەن و بریاری دژی لائیك بوونی ئاكەپە كە لە لایەن دادگایەوە درابوو دووبارە رەچاو بكەنەوە.
لە سەر فەرمانی سەرۆكی گشتی ئاكەپە، بەرپرسی كاروباری یاسایی ئەو پارتە و جێگری سەرۆكی ئاكەپە محەمەد عەلی شاهینیش دوا بە دوای كۆتایی هاتنی دۆزی ئەرگەنەكون دەستی بە ئامادەكاری پێویست كردووە و بریارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا بكات.
جێگای ئاماژە پێكردنە لە ساڵی 2005 بە تاوانی دژایەتی كردنی پیوانە لائیكییەكان و كۆماری توركیا داواكاری گشتی كۆماری توركیا بە مەبەستی داخستنی ئاكەپە سكاڵایەكی لە دادگای باڵای ئەو لاتەدا تۆمار كردبوو.




