٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەوانی دیاربەكر نرخی ئاو بۆ كەسووكاری شەهیدان دادەبەزێنێت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ سەرۆكی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر عوسمان بایدەمیر بە مەبەستی خزمەت كردنی كەسووكاری شەهیدان، هەژار و پەككەوتووان بریاری داوە كە نرخی ئاو كەم بكرێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕ دیاربەكر خەبەر بڵاویكردووەتەوە كە بە بریاری سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر بریار دراوە كە نرخی ئاوی ماڵان بۆ كەسووكاری شەهید، هەژار و پەككەوتووان لە سەدا 50 كەم بكرێتەوە.

سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دابەزاندن و كەم كردنەوەی نرخی ئاوی ماڵان بۆ ئەم چینانەی كۆمەڵگە كەمترین خزمەتێكە كە ئێمە دەتوانین پێشكەشی ئەوانی بكەین بۆیە پێویستە لە سەرانسەری توركیادا وردە وردە دەست بە جێبەجێ كردنی ئەم بریارە بكرێت.

هەر لەمبارەیەوە سەرۆكی كۆمەڵەی پەككەوتووان، بێوەژنان، شەهید و بریندارانی دیاربەكر رەشید جان رایگەیاند كە ئەم بریارە بریارێكی مێژووییە و بووەتە جێگای دڵخۆشی هەموو لایەك.

هەواڵی پەیوەندیدار