بەم نزیکانە پرۆسەی دامەزراندن لەھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە دەست پێبکات.
سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: دەستپێکردنی پرۆسەی دامەزراندن لە ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ھیچ وادەیەکی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە تا ئێستا دیار نییە ئایە لەلایەن لیژنەی ساڵی رابردوو بەرێوەدەچێت یاخود لیژنەیەکی نوێ پێکدەھێندرێت.
سەعد خالد گوتیشی: ئەم ساڵیش پرۆسەی دامەزراندن بەھەمان شێوەی ساڵی رابردوو دەبێت وھیچ گۆرانکاری بەسەردا نایەت.
خالد رونیشیکردهوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەکە دەست پێبکات، چونکە دواکەوتووە.
بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە 15ھەزار کەس دادەمەزرێن.




