نێچیرڤان بارزانى: له خه‌ونى قوتابیان بۆ ژیانێكى خۆش و سه‌رده‌میانه ده‌گه‌ین و كار بۆ دابینكردنى ده‌كه‌ین

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28ى حوزه‌یرانى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێو‌ڕه‌سمى ئاهه‌نگى ده‌رچووانى خولى سى و یه‌كه‌مینى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دیندا كرد كه به به‌شداریى قوتابیانى ده‌رچوو و كه‌سوكاریان و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانى حكوومى؛ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه‌وه له یاریگاى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى له هه‌ولێر ساز كرا.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى، پیرۆزبایى له قوتابیانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و گشت خوێندكارانى زانكۆكانى كوردستان و كه‌سوكاریان كرد و ئه‌رك و ماندووبوونى دڵسۆزانه‌ى مامۆستایانیشى به‌رز نرخاند.
سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕوونى كرده‌وه كه "نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه هیچ حكوومه‌تێك له جیهان ناتوانێ هه‌موو ده‌رچووان له كه‌رتی گشتیی حكوومه‌تدا دابمه‌زرێنێ". به‌ڵام هانى ده‌رچووانى دا به‌وه‌ى كه ئه‌وان خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی كاركردنن و به جورئه‌تی گه‌نجانه‌وه تێكه‌ڵی هه‌موو بواره‌كانی كاركردن ببن، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێم به ته‌واوی یارمه‌تیان ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌ركی به‌كارهێنانی ئه‌و زانست و زانیاریه‌ی له ماوه‌ی خوێندنی زانكۆدا وه‌ریانگرتووه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی قوتابیان و حكوومه‌تیش "به‌رپرسیاریه‌تیی دابینكردنی دۆخێكی ئارامی ژیان و كاركردن، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازكردن بۆ دروستكردنی هه‌لی كار؛ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى". هه‌روه‌ها داواشى له هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆیى و بیانییه‌كانى كوردستان كرد كه له كار و پرۆژه‌كانیاندا؛ سوود له تواناى گه‌نجانى كوردستان وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ ڕه‌خساندنى زیاترى هه‌لى كار و به‌رده‌وامیى هه‌ڵنانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى هاوكاریى هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و گوتى:" وه‌ك حكوومه‌ت به گشتی به دابینكردنی ئاسایش، كاركردن له‌پێناو بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی بواره جیاجیاكان، هه‌لی كاری زیاتر له كوردستان دروست ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و قه‌رزی بچووك و پێشینه‌ی خانووبه‌ره درێژه پێده‌ده‌ین، ناردنی قوتابیانیش بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستى پێ كردووه، درێژه‌ى ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕێوشوێنی باشتریش دانراون كه قوتابیان باشتر بتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن. له هه‌مان كاتتدا له لێكۆڵینه‌وه‌داین كه پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون سوودی زیاتر به خاوه‌ن داهاته دیاریكراوه‌كان بگه‌یه‌نن"
سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواشى له زانكۆكانى كوردستان كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له سه‌ر "هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، لێكه‌وته‌كانی وێرانكردنی كوردستان له سه‌ر كۆمه‌ڵگه و تاكی كوردستان له لایه‌ن ڕژێمه‌كانی رابردووی عێراق، چۆنیه‌تیی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی كشتوكاڵ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزان و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و چاره‌سه‌ریی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا" بكه‌ن.
له درێژه‌ى وته‌كه‌یدا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاته سه‌ر باسى ڕه‌وشى سیاسیى ئێستاى عیراق و كوردستان و ڕوونى كرده‌وه كه به هۆى ئه‌و ته‌نگژه سیاسى و ده‌وڵه‌تدارییه‌ى ئێستا له عێراق هه‌یه، هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى به كرده‌وه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه هه‌یه كه ده‌وڵه‌تى نوێى عیراقیان له سه‌ر دامه‌زراوه، هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى هه‌ستیاردایه. ڕوونیشى كرده‌وه كه وێڕاى ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ى له ده‌ستوورى عیراقدا دیارى كرابوو؛ چاوه‌ڕێى كرد، كه‌چى نه كێشه‌ى سنوورى هه‌رێمى كوردستان و مادده‌ى 140، نه كێشه‌كانى پێشمه‌رگه و نه‌وت غاز و داهاته نه‌وتییه‌كان؛ چاره‌سه‌ر نه‌كران.
نێچیرڤان بارزانى ئه‌م پرسانه‌ى وه‌ك خاڵى گرنگ و حه‌یاتى بۆ گه‌لى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ڕایگه‌یاند كه چیتر پێشێلكردنى ده‌ستوورى عیراق و پشتگوێخستنى مادده و ماوه ده‌ستوورییه‌كان له جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى په‌یوه‌ست به گه‌لى كوردستانه‌وه؛ قبووڵ ناكرێت.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواشى له حكوومه‌تى عیراق كرد كه جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كان و پێدانى مافه‌كان، تێكه‌ڵى كێشه سیاسییه‌كان نه‌كات و گوتى: "پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانى هه‌رێم و پارێزگاكان و پێدانی به‌ش و مافه‌كانیان، تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كانی عێراق نه‌كات، نابێ ئه‌و ماف و به‌شانه بكرێن به كارتی فشار بۆ سه‌ر هیچ هه‌رێم و پارێزگایه‌ك".
له به‌شێكى دیكه وته‌كه‌یدا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌ت تیشكى خسته سه‌ر بڕینى بڕه سووته‌مه‌نیى پشكى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه و ڕایگه‌یاند: "له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی بودجه و له ڕووى سووته‌مه‌نییه‌وه به ته‌واوی نه‌دراوه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له مانگی ڕابردووش به‌شی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له سووته‌مه‌نى كه‌م كراوه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان و سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه له بواری نه‌وت و غازدا، ئێستا كوردستان به‌و گه‌رمایه له بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردا ده‌ژیا، چونكه كاره‌با ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ژیان و خزمه‌تگوزاری و كاره‌كانی حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیانه، ئه‌مانه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به كاره‌باوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌كردبا، له به‌ر بێ كاره‌بایی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌روه‌ها له شارى كه‌ركووكی خۆشه‌ویستیش ئێستا ژیان ده‌وه‌ستا".
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له سیاسه‌تى نه‌وت و غازدا هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و مافانه جوولاوه‌ته‌وه و ده‌جوولێته‌وه كه له ده‌ستووری عێراقدا به هه‌رێمی كوردستان دراون و وێڕاى هه‌موو ڕێگرییه ده‌ركییه‌كان و ڕه‌خنه و دژایه‌تیى ناوخۆییش، گه‌وه‌ره‌یى ئامانجه‌كه كه خۆشكردنى ژیانى هاووڵاتیان بوو؛ بووته هانده‌ریان و سارد نه‌بوونه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوون.
سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه كه ئه‌م جاره له جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌وتی خۆمان ببێته پاره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كوردی پێ له ناو ده‌برێ، ده‌بێته مایه‌ی پێشكه‌وتن و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهاندا ناوێكی دیاره و به توانایه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له ستراتیژیه تێكه‌ڵى مه‌سه‌له‌ى ته‌سكى سیاسى و حیزبى نه‌كرێت، ژیان و ئاینده‌یه‌كى زۆر باش بۆ گه‌لى كوردستان دابین ده‌كرێت. بۆیه‌شه داواى كرد كه وشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا بكرێت و گرفت بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ى هه‌رێمى كوردستان دروست نه‌كرێت.
له كۆتایى وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكى حكوومه‌ت جارێكى تر پێداگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه چاكسازى بووه‌ته ئامانجى حكوومه‌ت و پلانى بۆ هه‌یه و كارى زۆریشى له سه‌ر كراوه و به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه یه‌ك حكوومه‌ت بچه‌سپێنن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌و ده‌ینێ، هه‌نگاوى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌موو حكوومه‌تن و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه؛ هه‌نگاوى ئه‌ون.
نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد كه ساڵ به ساڵ ڕێكوپێكى و شه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا زیاتر بووه و كار و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌و بواره‌دا جێگه‌ی ڕێزی حكوومه‌تن. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانێكى كاراى هه‌یه و حكوومه‌ت پێى خۆشه په‌رله‌مان كارا بێت؛ بۆ ئه‌وه‌ى به ڕۆڵى چاوێرانه‌ى خۆى، حكوومه‌ت چالاكتر بكات.




