سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بالوێزی بریتانیا لە عێراق كرد

ئەمرۆ هه‌ینی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە به‌رێز مایکل ئه‌رن بالوێزی بریتانیا لە عێراق .
لەدیدارەكەدا که کۆنسۆلی گشتی بریتانیا له هه‌ولێر کریس باورز ئاماده‌ی بوو، بالوێزی بریتانیا خۆشحالی خۆی دەربری كە ماوەی هەفتەیه‌كە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە ، هه‌روه‌ها سەر سامی خۆیشی دەربری له‌هه‌مبه‌ر ئەو پێشكەوتنانەی لە هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه ، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و پەروەردەو فێركردن .
هەروەها ناوبراو سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە ژینگەیەكی وەبەرهێنانی باشی دابین كردووە ، لەم بارەوەش هەرێمی كوردستان بەرەیەكیكی بەهیزی بریتانیا زانی .
لە تەوەرێكی تری كوبوونەوەكه‌دا هەردوولا باسیان لە باردۆخی سیاسی عێراق و ئەو قه‌یرانەی كە رووبه‌رووی پرۆسەی سیاسی عێراق بۆتەوە كرد .
لەم باره‌یەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ته‌ئكیدی لەوە كردەوە كە پێویستە چارەسەریه‌كی نیشتمانی بۆ گشت كێشەو گرفتەكانی عێراق بدۆزرێته‌وه .
له كۆتایدا هەردوولا هاورا بوون كە په‌یوەندیەكانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان بەرەو زیاتر گەشە كردن بچێت .
