٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی لیبیا لە پەرەسەندندایە

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا – KDP.info/ محەمەد خەلیفە ئەلشێخ وەزیری دەرەوەی لیبیا رۆژی یەك شەممە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كرو داخ و پەژارەی خۆی دەربڕی كە نەیتوانیوە چاكسازی پێویست ئەنجام بدات لەكاتێكدا وڵاتە بەرەو رووی بارێكی ئاژاوەی ئەمنی بووەتەوە. لەو بارەوە رامی كەعال گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی ناوخۆی لیبیاوە روونی كردەوە كە وەزیری ناوخۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆی خستووەتە بەردەم كۆنگرەی نیشتمانی گشتی و سەرۆك وەزیرانی وڵات و لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی روون دەكاتەوە. لە لایەكی دیكەوە گرووپێكی لیبی بە سەرۆكایەتی سدیق غیسی كە یەكێكە لە لاوەكانی ناوچەی بەرقە لە رۆژهەڵاتی لیبیا ئەو ناوچەیەی بە هەرێمێكی فیدراڵی سەربەخۆ لە چوارچێوە دەوڵەتی لیبیادا راگەیاند كە پایتەختەكەی شاری بەنغازییە. ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەكدا روونی كردەوە كە مەكتەبێكی سیاسی بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی كردنی ئەو هەرێمە پێكهاتووەو هێزێكیش بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەكە پێكدێت و سەرچاوەی یاساداڕێژیش لە هەرێمەكە شەریعەتی ئیسلامی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار