٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.دیندار زێباری :ھەموو پێداویستیەکمان بۆ پەنابەرانی ئەم دوایەی رویان لە ھەرێم کردووە دابین کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت:ئەو پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستان کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو رویان لەھەرێمی کوردستان کردوە ھەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابینکردوە،کە ژمارەیان نزیکەی 15ھەزار کەسە.

د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لەھەرێم گەیشتۆتە نزیکەی 150ھەزار کەس بەجۆرێک لەدھۆک نزیکەی 98ھەزار ولەھەولێر نزیکەی٤٠ھەزار کەس وسلێمانی زیاتر لە 12ھەزار کەس ،بەڵام لەھەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق ژمارەی پەنابەران ناگاتە شەش ھەزار کەس ،بۆیە رێژەی 95%ئەو پەنابەرانی روو لەعێراق دەکەن دێنە ھەرێمی کوردستان.

د.دیندار زێباری گوتیشی:سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی تایبەت کە 20ملیۆن دۆلارە بۆ ئاوارەکان تەرخان کردوە تایبەت بۆ ئەوانەی کەمپی دۆمیز کەلەدھۆک دروست کراوە وکەمپی ھەولێریش کەلەدارەشەکران دروستکراوە تا10رۆژی دیکە دەکرێتەوە وبڕیارەش کەمپێک لە شاری سلێمانی دروست بکرێت.

زێباری رونیشیکردوە،ئەو پەنابەرانەی لە چەند رۆژی رابردو رویان لەھەرێم کردوە کە نزیکەی پێنج ھەزاریان لە کەورگۆسک نیشتەجێکراون کە600خێمەیان بۆیان داناوە وھەموو پێداویستیەکانی دیکەشیان بۆ دابین کراوە وبڕیارەش ژمارەیەک رەوانەی سلێمانی بکەن.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند:ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەچەند رۆژی رابردوو رویان لەھەرێم کردوە نزیکەی 15ھەزار پەنابەرە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،گلییمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ووڵاتان کۆمەک بەخش ھەیە کە وەک پێویست ھاوکاری پەنابەرانی سوریا لەکوردستان ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار