بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 3350 پله‌ی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی و 1000 پله‌ی گرێبه‌ست بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخان كراوه
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ kdp.infoنێردرواوە و تێدا ھاتووە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/8/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی د.عصمت محەمەد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه چوو، كه چه‌ند بابه‌تێك خرایه به‌رباس.
ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتووە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2013 – 2014 كرا و بڕیاردرا كه هه‌موو مامۆستایان ده‌بێت له 22/ 8/ 2013 په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ناویان بۆ چاودێریكردنی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه هاتۆته‌وه یان نا.
هه‌روه‌ها بریاردرا كه‌وا هاوشێوه‌ی پارساڵ ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوون له 1/9/2013 ببێت و یه‌كه‌م ڕۆژی زه‌نگ لێدان له 10/9/2013 ببێت.
هه‌روه‌ها باس له دامه‌زراندنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست كرا، كه بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 3350 پله‌ی دامه‌زراندنه هه‌میشه‌یی و 1000 پله‌ی گرێبه‌ست بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخان كراوه كه ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رمێش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی پیویستی ناوچه‌كه ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قوتابخانه له یه‌ك قوتابخانه خرایه به‌رباس كه له قوناغی جێبه‌جێكردندایه.




