٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیسی هوشداری لە سەرهڵدانی قەیرانێكی نوێ لە میسردا

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ عەبدولفەتاح سیسی یەكەمین جێگری سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگری میسر لە دیدارێكدا لەگەلأ وەزیری ناوخۆو ژمارەیەك لە فەرماندەو ئەفسەرانی سوپاو پۆلیسدا هوشداری دا كە ململانێی سیاسی رەنگە میسر بەرەو تونیلێكی تاریك ببات و شەڕی تایەفەگەری لێ بكەوێتەوە. پاساوی بۆ ئەو هەنگاوە توندانەیش هێناوە كە سوپاو پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی مانگرتنەكانی لایەنگرانی ئیخوان موسلمین گرتیانە بەرو گوتی ئەو هەنگاوانە شەفاف و ئەمین و پاكژ و لە ئاستی هەڵویست لەمەڕ رووداوەكان و رەنگدانەوەیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی بوون. گوتیشی ئەوان بە سوپا و بە پۆلیسەوە شكۆمەند و دڵسۆزی میسرن و غەدریان لەكەس نەكردووەو خیانەتیشیان نەكردووە و لە هەموو شتێكدا دەست پاك بوونە. گوتیشی بەو كەسانە دەڵێت كە سوپا دەستەڵاتی وڵاتی كۆنترۆلأ كرد كە شەرەفی پاراستنی خواستی گەل لە فەرماڕەوایی كردنی وڵات شكۆمەندترە. گوتیشی گەلی میسر خواستی ئازادانەی خۆی هەیە هەر كەسێك هەڵدەبژێرێت و هێزە چەكدارەكان و پۆلیس خواستی گەل لە هەڵبژاردنی فەرمانڕەوایانی خۆیان دەپارێزێت. گوتیشی ئەوان زۆرتر لە كەسانی دیكە بە تەنگی ئیسلامەوەن بە چەمكە راستەقینەكەی كە هەرگیز بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵكی نەهاتووە. ئاماژەی بەوەیش دا كە هەلی گەورەیان بۆ دوورو نزیك رەخساند بۆ بەشداری كردن و كۆتایی هێنان بە تەنگژەكە بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بانگ كردنی لایەنگرانی رژێمی پێشوو بۆ بەشداری كردن لە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی رێڕەوی دیوكراسی و بەشداری كردن لە پرۆسەی سیاسی بەپێی ئەو نەخشەی رێگایەی راگەیەنراوە لە بری بەرنگاربوونەوەو وێران كردنی دەوڵەتی میسر. دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی وڵات بەڕێوە دەبات و بەرژەوەندی باڵای ئەو وڵاتەی دەوێت دەبێت رازی بێت راپرسی گەل لەسەر مانەوەو نەمانەوەی بكرێت. گوتیشی ئەوانەی لەو بڕوایەدان كە توندوتیژی چۆك بە دەوڵەت و گەلی میسر دادەنەوێنێت پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە. ئاماژەی بەوەیش دا كەئ ەوان بێ دەنگ نابن بەرانبەر بە وێران كردن و سووتاندنی وڵات و تۆقاندنی خەڵكی. روونیشی كردەوە كە لەبارەی رەوشی میسرەوە هیچ هاریكارییەك لەگەلأ وڵاتانی دەرەوەدا نەكراوەو سوپای وڵاتانی سعوودیەو كوێت و ئوردن ومیرنشینەكان و بەحرەینی كرد كە یارمەتی میسریان داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار