لە دامەزراوە ئەتۆمییەكاندا 18 هەزار سەنتەرفیوج دادەنرێن

ئێران - KDP.info/ فەرەیدوون عەباسی دوانی سەرۆكی دەسەڵات تەواوبووی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی دەنگوباسی قوتابیانی وڵاتەكەی راگەیاند: كە ئێران نزیكەی هەژدە هەزاری ئامێری سەنتەری فیوجی لە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەكانی هەیە كە تا ئێستا دە هەزاریان خراونەتە كار. وەك دوانی ئاماژەی بۆ كرد، لە ئێستادا ئێران خاوەنی هەژدە هەزار ئامێری سەنتەر فیوجە كە لە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەكان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەكار دەهێنرێت و بە گوتەی دوانی: لە كۆی ئەو هەژدە هەزار ئامێری سەنتەر فیوجانە دە هەزاریان خراونەتە كار و هەشت هەزارەكەی دیكەش بە نزیكانە لە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەكان دەخرێنە كار، ئەم لێدوانەی دوانی لە میانی رادەستكرنی پۆستی بەڕێوەبەری وزەی ئەتۆمی ئێران بە عەلی ئەكبەر ساڵحی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتەدا هات.




