لیژنه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی (17) هه‌زار كه‌س پێكهێنرا

دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى ساڵى 2012ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به پێكهێنانى لیژنه‌ى باڵاى دامه‌زراندن به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایى و ئابورى ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به زووترن كات بڕیارى دامه‌زاراندنى 17 هه‌زار كه‌س بچێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕه‌شید تاهیر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بونى نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى میلاكى وه‌زاره‌ته‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ئاماژه‌ى به ڕێژه‌ى دامه‌زراندنى پارێزگاكان كرد كه حه‌ڤده هه‌زار كه‌سه و له بودجه‌ى ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كراوه، دامه‌زراندنى ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به شێوه‌ى فۆڕم ده‌بێت و به یه‌ك ڕۆژ له پارێزگاكاندا ڕاده‌گه‌ینرێت، هاوكات چانسى دامه‌زراندنیش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ساڵى پار فۆڕمى دامه‌زراندینان پێشكه‌ش كردبوو و هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كیش بۆ كه‌م ئه‌ندامان دانراوه به‌و مه‌رجه‌ى كه مووچه‌ى نه‌بێت، داواشكرا هه‌رچى زووه فۆڕمه‌كان پڕبكرێنه‌وه بۆ ئاماده‌كردن.
هه‌روه‌ها ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له بودجه‌ی ساڵی 2012دا: پێشینه‌ی خانووبه‌ره ناوچه دابڕێنراوه‌كانی شێخان؛ مه‌خموور؛ ناوچه‌ی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌گرێته‌وه؛ هه‌روه‌ها پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی گونده‌كانیش له بیست ملیۆنه‌وه بۆ بیست و پێنج ملیۆن دینار زیادكرا.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند كه كرێی خزمه‌تگوزاری پێشینه‌ی خانووبه‌ره له سێ سه‌د هه‌زار دیناره‌وه بۆ دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌م كرایه‌وه و هه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك ئه‌گه‌ر 200 مه‌تر دوو جا بوو بۆ هه‌ر 100 مه‌تر دوو جا ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی شاره‌وانیی هه‌بوو ئه‌وا 20 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه گه‌رانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاوڵاتی له 12 ساڵه‌وه بۆ 20 ساڵ زیادكرا و به‌رزترین ئاستی قه‌رزی پیشه‌سازی له 500 ملیۆنه‌وه بۆ یه‌ك ملیار دینار زیاد كرا و رێژه‌ی خه‌رجكردنی پێشینه‌ی پیشه‌سازی له 60 % بۆ 75% زیادكرا.




