سەرۆكی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا محەمەد مەیدانی دەكات

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی مەلا محەمەد مەیدانی و پەیڕەوانی نەقشبەندی
سڵاوی خواتان لێبێت. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەلا محەمەد مەیدانی زانا و كەسایەتی نەقشبەندی و مەیدانی حەزرەتی شێخ عوسمانم پێگەیشت. بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان و پەیڕەوانی نەقشبەندی دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایش بە هەموو لایەك ببەخشێ و ئەمە دوا كۆستی خانەوادەكەتان بێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




