٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێر تارق: 17ھەزار مامەڵەی ساڵی رابردوو ماوە كە پێشینەی خانوبەرەیان وەرنەگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،17ھەزار مامەڵەیان لە بەردەست دایە بۆ ئەوەی کەشفی خانویان بۆ بکرێت، تەکیدیشی کرده‌وە،تا پێشینە بەو 17ھەزارە نەدرێت ھیچ مامەڵەیەکی نوێ رای ناکەن.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند: بریکاری وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەرێوبەری بانکەکان کۆبووە و بەپێی ئەو ئامارەی کە ھەیە 17ھەزار مامەڵەی خانوو کەشفیان بۆ نەکراوە بۆیە بڕیاردرا کەشفیان بۆ بکرێت و لیژنەی زیاتر پێکبێت بۆ ئەوەی بەزویی کەشفەکە تەواو بکەن و پێشینەیان پێبدرێت.

دلێر گوتیشی: تاوەکو ئەو17ھەزار مامەڵە تەواو نەبێت ھیچ مامەڵەیەکی نوێ وەرناگرن، بۆپێدانی پێشینەی خانووبەرە.

تارق رونیشیکردەوە، لەمساڵدا ھیچ مامەڵەیەکی نوێی پێدانی پێشینەی خانووبەرە وەرنەگیراوە، تاوەکو ئەوانەی ساڵی رابردوو تەواو نەبن

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،بڕیاردراوەکە وەزارەتی دارایی پابەند دەبێت بەدابەش کردنی ئەو60ملیار دینارەی لەبودجەی ئەمساڵ بۆ پێشینەکان دانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار