چاودێرێکی سیاسی: حزبە ئیسلامییەکان ئەو پەرۆشییهی بۆ ئیخوانەکان ھەیانە بۆ رۆژ ئاوای کوردستان نیانە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info / مەشخەل کەولۆسی چاودێری سیاسی بەKDP.infoرایگەیاند: ئەو خۆپیشاندانەی دوێنێ ئێمە وەکو پرنسیپ لەگەڵ ھەموو ستەملێکراوێکین و پێویستمان بەوە ھەیە ویژدانی خۆمان ئاسودەکەین بۆ مێژوو و لە ئاست ھیچ ستەمێک بێدەنگ نەبین ئینجا لەھەر شوێنێک بێت ھەڵوێستی خۆمان دەربرین، بەڵام پێویست بوو برادەرانی یەکگرتوو و کۆمەل لەشوێن و کاتی خۆیدا ئەم کاریان بکردایە، چونکە ئێستا ئێمە لەرۆژ ئاوای کوردستان دەبینین گرژیەک ھەیە و جینۆساید ھەیە و لەھەمان کاتدا کێشەی مرۆیی ھەیە، بۆیە پێویست سەرەتا پشتیوانی بۆ رۆژئاوا دەربرین ئەوکات بۆ ئیخوانەکان لە میسر .
مەشخەل کەولوسی گوتیشی: کە ئەو کارەیان نەکرد ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو دوو حزبە چۆن ستراتیژیەت و ئەولەویەتی خۆیان دیاری دەکەن کە دەبوو ستراتیژیەکی کوردستانیان ھەبوایە کەنەیان بووە، پێویستە پێداچوونە بەستراتیژی و دنیا بینەی نەتەوەیی خۆیاندا بکەنەوە .
کەولوسی گوتیشی: پێویست بوو سەرەتا پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن ئەو کات لە ئیخوانەکانی میسر، چونکە نمونەیەکی کوردی ھەیە تاوەکو فەرز ھەبێت سونەت بەتالە.
ئەوچاودێرەی سیاسی راشیگەیاند: ئەوان بۆ کێشەی سوریا بەوشێوە فەرمی و قورساییە نەھاتنە سەر جادەکان ئەگەر چی لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ھەندێک لە کەسایەتی ئیسلامی تێدابوو ئەمەش جۆرێکە لەبەشداری، بەڵام بەم شێوە فەرمی و قورسایە نەبوو کە دوێنێ لە ھەولێر بۆ ئیخوانەکان سازکرا، بۆیە پێویستە ئیسلامییەکان پێداچوونەوە بەخۆیان بکەن و درک بەوە بکەن کێشەی ئێمە بەپلە یەک نەتەوەییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەرۆشییەی بۆ ئیخوانەکان ھەیانبووە بۆ رۆژئاوای کوردستان نەیابووە تەنھا وتەبێژی کۆمەلی ئیسلامی ھەندێک گومانی دەربری لەبارەی ئەو کوشتارگەیە لە رۆژئاوای کوردستان رویداوە کە دەکرا ھەڵوێستەکە بەھێزتر بایە و قورسای دینی خۆیان لەسەر جەبھەی نوسەرە بەکارھێنابا کە دەیانتوانی ئەو دەست درێژیانە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکرێت خاوی بکەنەوە کە ئەمەشیان نەکردووە ھیوادارین لەداھاتوو ئەو کارە بکەن.




