٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستی عێراقییە: بانگهێشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە پاڵپشتیی سیاسی لەناو پەرلەماندا نییە

سەرچاوە: AK News

ئەندامێكی لیستی عێراقییە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە بانگهێشتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە رێوشوێنێكی دەستوورییە، بەڵام بانگهێشتنەكە پاڵپشتیی سیاسی لەناو پەرلەماندا نییە.

هادی زاڵمی گوتەبێژی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی كە یەكێك لە پێكهاتەكانی لیستی عێراقییە رایگەیاند: بانگهێشتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە رێوشوێنێكی دەستوورییە، ئەگەرچی تێبینیمان لەسەر وادەی بانگهێشتنەكە هەیە، چونكە كاردانەوەیەكە بەرامبەر هەوڵەكانی لێپرسینەوە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیراندا.

گوتیشی، بانگهێشتنەكە بنەمای جێبەجێكردنی نییە، چونكە لایەنەكانی ناو پەرلەمان خواستی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیان نییە، بۆیە مالیكی و هاوپەیمانییەكەی ناتوانن زۆرینەی پێویست بۆ ئەو كارە بەدەست بێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار