لە قەندیل بژاک رێگای نەدا ئەندامانی دیموکرات سەردانی گلکۆی پێشمەرگەکانیان بکەن

قەندیل - KDP.info/ بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵێک لە ئەندامانی حزبی دێموکرات – حدکا و حدک- نیشتەجێ لە دەفەری سۆرانی باشووری کوردستان بۆ سەردانی گلکۆی ئەو پێشمەرگانەی لە بناری قەندیل بە خاکسپێردراون بەرەو گۆندی سینەمۆکە کەوتونەتە رێ، بەڵام لەلایەن گریلاکانی پژاکەوە رێگەیان پێنادرێ. وەک رۆژهەڵات تایمز: بڵاویکردۆتەوە ئەندامانی حزبی دیموکراتی ئیران لە و سەردانەیاندا ئامانجیان بەسەرکردنەوەی گلکۆی ئەو پیشمەرگانە بووە کە پیشتر لە داستانەکاندا شەهید بوون ، کەچی لە یەکێک لە پرسگەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رێگرییان لێدەکرێو بەشێوەیەکی توند هەڵسوکەتیان لەگەڵ دەکرێ.ئەوانیش ناچار دەکرێن بگەرینەوە سەردانەکە ئەنجام نادەن.




