٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك 33 خانمە پەرستیاری هیندی دادەمەزرێنرێن‌

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -  KDP.info / سی و سێ خانمە پەرستیاری هیندی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك دادەمەزرێنرێن‌ و بەگوێرەی پسپۆڕییان بەسەر نەخۆشخانەكاندا دابەشدەكرێن. فەرمانگەی‌ تەندروستی‌ كەركووك لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبوك بڵاویكردەوە : ‌یەكەم كاروانی پەرستیارانی هیندی گەیشتنە عێراق‌ و رەوانەی شاری كەركووك كران ئەوەش لەچوارچێوەی‌ گرێبەستێكی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق بۆ نەهێشتنی گرفتی كەمی پەرستیاری ئافرەت لە فەرمانگە تەندروستیەكانەوە دەگەریتەوە ، هەوروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە : هێنانی‌ ئەو 33 پەرستیارە لە هیندستانەوە بەهۆی‌ گرفتی كەمی‌ پەرستیارەوە بوە‌ لە شاری‌ كەركووك، هەروەها سود وەرگرتنە لە ئەزمونیان لە بوارەكەی خۆیاندا، بڕیارە ئەو پەرستیارانە بەگوێرەی پسپۆڕییان بەسەر هەردوو نەخۆشخانەی‌ ئازادیی ‌و نەخۆشخانەی‌ گشتی‌ كەركووكدا دابەشبكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار