چوار تۆمه‌تبار به‌كوشتنی مه‌سیحیه‌كه ده‌ستگیركران

هه‌ولێر-KDP.info/ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباری ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی‌و چوار تۆمه‌تبار به‌كوشتنی پیاوه مه‌سیحیه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستگیكران.
نه‌قیب (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و هاوڵاتییه مه‌سیحیه‌ی له‌شه‌وی ڕابردوودا به‌چه‌قۆ كوژرا سكاڵا تۆماركرا، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراو له‌ئێستاشدا چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه مه‌سیحیه ده‌ستگیركراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوكات نه‌قیب (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی مادده‌ی (23) له‌یاسای هاتوچۆ، ئه‌و هاوڵاتیه‌ی بووه هۆی ڕووداوی پێكدادانی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌هۆڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی سلێمانی، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكرا، له‌ئێستاشدا له‌بنكه‌ی پۆلسی ڕزگاری به‌ندكراوه.
شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی پێكدادانی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه، دوو ئۆتۆمبێلی هه‌ریه‌ك له‌جۆره‌كانی ئۆپڵ‌و نیسان (پاسفاینده‌ر)، له‌سه‌هۆڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی سوتان‌و به‌هۆیانه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو چواری تریش برینداربوون، هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ویشدا پیاوێكی مه‌سیحی له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری به‌چه‌قۆ كوژرا




