٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نرخی یەک لیتر بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەکانی هەولێر کرا بە 500دینار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كانی‌ هه‌رێم نرخی‌ لیترێك به‌نزین لەجۆری بێجی بۆ هەر لیترێل بە 500 دینار بفرۆشن و ئەوانەشی پابەند نەبن ساز دەدرێت، بەپێی زانیارییەکانی دەست ماڵپەری KDP.infoگەیشتوو ئاشتی هەورامی وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاوه‌ن به‌نزینحانه‌كانی‌ هه‌ولێر كۆبٶتەوەو گوێی لە پیشنیارو داخوازی خاوەن بەنزینخانەکان گرتووە، دواتر وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه‌: وەزارەت بریاریداوە له‌ 25 ئه‌م مانگه‌وه‌ لیترێك به‌نزین به‌ 480 دینار بفرۆشێتە به‌نزینخانه‌كانی‌ هه‌ولێر و ئەوکاتیش بەپێی بریارەکە سه‌رجه‌م  به‌نزینخانه‌كان به‌ كۆبۆن و بێ كۆبۆن لیترێك به‌نزین به‌ 500 دینار به‌ هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە، هەر بەنزینخانەیەکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت، شایەنی باسە ئەو بڕیارە له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار