لەناوجەی سەوزی بەغدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

بەغدا - KDP.info/ بۆمبێك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت ته‌قییه‌وه و لەدەرنجامدا دیان کوژراو و برینداری لیکەوەتەوە ، ئاژانسی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقی گواستەوە: لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە بە گرین زۆن ناسراوە و بەرپرسانی باڵای عیراق تیدا نێشتە جێن، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له ناوچه‌یە ته‌قیووه‌ته‌وه و لەدەرنجامدا چوار كه‌س كوژران و 13کەسی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگاكانی ناوچه‌ی سه‌وزن ، تێرۆریستان دەستیان گەیشتە بەندەرەکانی ئاویش ، لەو چواچێوەیەدا دوینێ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر-ی باشووری پارێزگای به‌سره، ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س برینداربوون. هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مانگی ته‌مموزی رابردووی، به‌خوێناویترین مانگ بۆ عیراقییه‌كان وه‌سفكرد كه تیایدا سێ هه‌زار كه‌س كوژران و برینداربوون.




