پارێزگاری به‌غدا: گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخواردن زۆرە و چه‌ندین مافیاش هەن

بەغدا - KDP.info/ پارێزگاری به‌غدا ئاشکرای دەکات لە پارێزگاكه‌یان دا گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخواردن بە زەقی بوونی هەیە هاوکات گرووپ و چه‌ندین مافیاشی تێدایه لە رێگایەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەپارێزن. پارێزگاری به‌غدا علی محسن التمیمی رایگەیاند: پارێزگای بەغدا ئێستە به‌گه‌نده‌ڵترین فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت و له‌و كاته‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری وه‌رگرتووه ده‌یان حاڵه‌تی دزییان ئاشكراكردووه، گەندەڵیش گەیشتۆتە لوتکە بێجگە لەم دیار دەیەش چه‌ندین گرووپ و مافیا دروستبوونە كه له‌سه‌ر شیرینی پرۆژه‌كان ده‌ژین و ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی سه‌ره‌كیی سستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و خراپیی باری خزمه‌تگوزاری له‌ماوه‌ی رابردوودالە بەغدا بووه. پارێزگاری به‌غدا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد : لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له راپۆرتی خۆیدا دووپاتیكردۆته‌وه كه پارێزگا گه‌نده‌ڵترین فەرمانگەکانی ده‌وڵه‌ته له‌ڕووی به‌رتیلخۆرییه‌وه و چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر جێگۆڕكێیان پێ كراوه و زۆریش له‌وانه‌ی له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون به‌ره‌وڕووی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگا كراونه‌ته‌وه .




