٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دووبارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-  KDP.info/ دوای ئەوەی لە خۆلی ئەمجارەی كاركردنیدا كۆمسیونی ئامادەكاری توركیا نەیتوانی لە سەر چەند مادەیەكی دیكەی دەستووری نوێ بگاتە ئەنجام، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك بە مەبەستی لە یەكتر نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسییەكان دووبارە لەگەڵیاندا كۆ دەبێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە دووای دووبارە دەستبەكار كردنەوەی كۆمسیونی ئامادەكاری دەستووری بنەڕەتی توركیا و ئامادە كردنی 59 مادەی ئەم دەستوورە، بە هۆی چەند مادەیەكەوە دووبارە ناكۆكی كەوتووەتە نێو ئەندامانی كۆمسیونەكەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەكیش بە مەبەستی چارەسەر كردنی ئەم ناكۆكییانە بریارە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی پارتە سیاسییەكانی توركیا بكاتەوە و لەگەڵیاندا دەست بە گفتووگۆ سەبارەت بە چۆنیەتی پێكهاتنیان لە سەر ئەو مادە ناكۆكانە بكات.

هاوكات نوێنەرانی جەهەپە و مەهەپە ئاماژە بەوە دەكەن كە هۆكاری ناكۆكیەكان سوور بوونی سەرۆك وەزیری توركیا و دەسەڵاتی ئاكەپە لە سیستەمی سەرۆكایەتییە و ئەگەر بێتۆ ئاكەپە واز لە پێشیناری خۆی بۆ پەیڕەو كردنی سیستەمی سەرۆكایەتی بهێنێت ئەوا هیچ ناكۆكییەك نامێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار