٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆجەلان داوای ستراتیژیەتی هاوبەشی كوردی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆرسا- KDP.info/ رۆژی شەممە هەشتەمین وەفدی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) كە پێكهاتبوو لە هەر یەك لە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش و سەرۆكی گرووپی ئەو پارتە لە پەرلەمان پەروین بۆڵدان سەردانی ئیمراڵییان كرد و لەگەڵ ئۆجەلان كۆ بوونەوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی ئین تیڤی توركی بڵاوی كردەوە كە رۆژی شەممە هەشتەمین وەفدی بەدەپە سەردانی عەبدوڵڵا و ئۆجەلانیان لە دووڕگەی ئێمراڵی كردووە و سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا و بارودۆخی رۆژئاوای كوردستاندا گفتووگۆیان كردووە.

دوای گەڕانەوە، وەفدی بەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئۆجەلان داوای لە كورد كردووە كە ببێتە خاوە ستراتیژیەتێكی هاوبەش و لە رۆژئاوای كوردستانیشدا بە پاراستنی یەكیتی رێزەكانی خۆی هەوڵ بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتیك بدات.

وەفدی بەدەپە جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئۆجەلان چەندین پەیامی دیكەی ئاراستەی لایەنە كوردییەكان و حكوومەتی توركیا كردووە و ئەو پەیامانە رۆژی 4ی مانگی داهاتوودا لە كاتی رێكخستنی كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی بەدەپەدا ئاراستەی رای گشتی دەكرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار