٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان: بریارەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كاریگەرییان لە سەر پەیوەندییەكانی توركیا و كوردستان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان رۆژی شەممە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن باسی چەندین پرسی گرنگی هەنۆكەیی كرد و رایگەیاند كە توركیا لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی وڵات سوورە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی هەوڵدانەكانی حكوومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە حكوومەت سوور لە سەر هەنگاوەكانی خۆی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا.

سەبارەت بە مەسەلەی دەركردنی لێبووردنی گشتی لە توركیا بە تایبەتی بۆ ئوجەلان، ئەردوغان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە هیچ بەرنامەیەكی حكوومەت بۆ دەركردنی لێبووردنی گشتیی نییە و گوتی: لە پاكێجی نوێ دیموكراتیزاسیونی توركیادا رێگە بە پەروەردەی زمانی كوردی نادرێت چوونكە پەروەردە بە زمانی كوردی دەبێتە هۆكاری لاواز بوونی زمانی رەسمی كە زمانی توركییە.

سەبارەت بە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردیش رایگەیاند كە هەر چەند ئەم كۆنگرەیە لە باكووری عێراقدا ساز دەكرێت، بەڵام بریارەكانی ئەم كۆنگرەیە كاریگەرییان لەسەر توركیا دەبێت و ئەگەر بێتۆ بریاری جۆراوجۆر بدرێت ئەوا بەرێوەبەرایەتی باكووری عێراق بۆ خۆی زەرەرمەند دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار