عه‌ره‌بستانی سعودیا مووشه‌کی نوێی دا بەسوپای ئازادی سوریا

سوریا - KDP.info: هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای ئازاد جۆرێک مووشه‌کی دژه‌تانکیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه پێدراوه.کە دەتوانێ زریپۆشەکانی سوپای رژیمی ئەسەد لەناو ببات، یاژانست رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی سەربازی سوپای ئازادی ئۆپۆسیۆنی سوریای گواستەوە: که یەکەکانی سەربازی سوپای ئازادی سوریا له هێرشی حەفته‌ی ڕابردوویان بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هێزه‌کانی سوپای ئەسەد له ده‌رعای باشووری سووریا جۆرێک مووشه‌کی دژه تانکیان به ناوی کۆنکۆرس به‌کار هێناوه که له عه‌ره‌بستانه‌وه پێیان دراوە، به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ڕۆیتەرز به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودیا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه لەوەی که چەکدارەکانی سەر بەسوپای ئازاد نه‌یانتوانییەوە ئه‌و مووشه‌کانه به باشی و پێویست به‌کار بهێنن و بتوانن به‌ره‌وپێشچوون له به‌ره‌ی شه‌ڕی باشووری سووریا بەدەست بهێنن، شایەنی باسە: مووشه‌کی دژه تانکی کۆنکۆرس ده‌توانێت لانی که‌م 4 کیلۆمه‌تر مه‌ودا ببڕێت و له پێکانی ئامانجی دیاریکراودا زۆر توانایه.




