٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

غەفور مەخموری:20ئەم مانگە وادەیەک بۆ کۆنگرەی نەتەوەی دیاری دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی ئاشکرایکرد،20 ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وادەیەک بۆ کۆنگرەی نەتەوەی دادەنرێت.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کورد بەkdp.info  راگەیاند: کۆمسیۆنەکان بەردەوامن لەکارەکانیان و زۆرینەیان راپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە بۆ کۆنگرە و لە28و29  و 30ئەم مانگە لیژنەی ئامادەکار کۆدەبێتەوە لەبارەی راپۆرتەکان بۆئەوەی پەسەندیان بکات و بیکاتە پرۆژە و بیخاتە بەردەم کۆنگرە.

غەفور مەخموری گوتیشی: بڕیارە 20ئەم مانگە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیژنەی ئامادەکار وادەیەک بۆ کۆنگرەیە نەتەوەی دابنرێت.

مەخموری رونیشیکرده‌وە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوا تاوەکو ئێستا سەردانەکەی ئەنجام نەداوە لەبەر چەند ھۆکارێکی تەکنیکی لەسەر سنور و لە چەند رۆژی داھاتوو لیژنەی ئامادەکار کۆدەبێتەوە لە بارەی ئەم بابەتە.

پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا د.کاوە ئازیزی بەkdp.infoراگەیاندبوو: لەبەر ئەوەی پەیەدە شاندی ھەرێمی ئاگادارکردووە کە رێگا نادەن سەردانی رۆژ ئاوا بکەن شاندەکە سەردانەکەی دواخست و ئەنجامی نەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار