٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەKDP.infoەوە بزانە ئەمساڵ لەشاری هەولێر چەند سەرپێچی پزیشكی هەبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا بە دەیان نۆرینگە و سەنتەری پزیشكی و نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشكی بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون و سزای چەندین دەرمانخانەش دراوە كە سەرپێچی رێنمایی و یاسا تایبەتەكانیان كردووە.

رائیدی پۆلیس فەخرەدین نوری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆ  kdp.infoگوتی: لیژنەكانی ئێمە لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا بەبەردەوامی بەدواداچوونی بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی دەرمانی دەرمانخانەكان و باش بەڕێوەچوونی نۆرینگەكانی ددان لە شاری هەولێر لەو ماوەیەدا 10 سەنتەری پزیشكی و 11 یاریدەدەری پزیشكی كە كاری پزیشكی ددانیان دەكرد هەروەها 11 یاریدەدەری پزشكی تر كە كاری فرۆشتنی دەرمانیان دەكرد و مۆڵەتیان نەبوو هەروەها 10 دەرمانخانە و 5 نۆرینگەی پزیشكی ددانمان داخستووە .

ناوبراو گوتیشی: سەرجەم ئەو پزیشك و یاریدەدەری پزیشكیانەی كە سەرپێچیان كردووە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ كراوەو هیچ چاوپێشیەك لە سەرپێچیەكانیان نەكراوە هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەین كە لەكاتی هەستكردن و بینینی هەر سەرپێچیەكی پزیشكی و تەندروستی راستەوخۆ پەیوەندی لیژنەكانی ئێمەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمی تایبەت بنێرین بەمەبەستی بەدواداچوونی بابەتەكە و سزادانی سەرپێچیكاران.

هەواڵی پەیوەندیدار