یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵا كۆده‌بێته‌وه

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له وه‌ڵامى نووسراوى په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوپێچ راپۆرتى لیژنه‌ى لیۆكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى له گه‌ڵدا بوو له5ى ئاب ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كراوه. كۆمسیۆن دووپاتی كردۆته‌وه كه هه‌موو رێوشوێنێكى پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا له 21 مانگى ئه‌یلولى 2013 به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنى لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران كه له بڕگه‌كانى 1-2-3-6 ى راسپارده‌كانى لیژنه‌ى لیۆكۆلینه‌وه‌ى په‌رله‌مانیدا هاتووه له‌رێى هێنانی داتا و زانیارى تایبه‌ت به‌ناوى مردووه‌كان له وه‌زاه‌رته په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرالى، ئه‌گه‌رچى پێشتریش داوایان كردبوو، به‌ڵام به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ى له تۆمارى ده‌نگده‌راندا بیانسڕنه‌وه.
تارق جەوھەر گوتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن ئاماژه‌یان به‌وه كردووه پێویستیان به ماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى هه‌یه و ده‌توانین ئه‌و كاره له ماوه‌ى مانگیك ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌رجێك كه پشتیوانى و ئاسانكاری پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
تارق سارمه‌می ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، كه له نووسراوه‌كه‌یاندا كۆمسیۆن پیشنیاریان بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، كه هه‌ڵبژارنه‌كانى په‌رله‌مان هاوكات له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌رێوه‌بچێت له 21 /11/2013 ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ئه‌رك و رێوشوینانه‌ى كه‌په‌یوه‌ندیان به‌تۆمارى ناوى ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا راوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: پێشنیوه‌رۆى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 18ى ئابى 2013 سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى باڵا كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه و پێشنیاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵا.




