٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی دەستەی باڵای کوردی: ھاتنی پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستان بۆ ھەرێم بەم شێوەیە کارێکی زۆر ھەڵەیە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژ ئاوای کوردستان- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی دەستەی باڵای کوردی لەسوریا دەڵێت: ھاتنی پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستان بۆ ھەرێم بەم شێوەیە کارێکی زۆر ھەڵەیە، چونکە کورد بەم شێوەیە ناتوانێ مافەکانی بەدەست بێنیت.

سعود ملا ئەندامی دەستەی باڵای کوردی لە سوریا بەkdp.infoرایگەیاند: ئێمە زۆر سوپاسی حکوومەت و سەرۆکی ھەرێم دەکەین بۆ حەوانەدنەوەی پەنابەرانی سوریا لە کوردستان، بەڵام ئەمە لەرووی سیاسییەوە کارێکی ھەڵەیە کورد دەیکات لەرۆژ ئاوا، چونکە ھاتنی ئەو رێژە زۆرەی خەڵکی رۆژئاوا دیموگرافی ئەو ناوچەیە دگۆڕێت.

سعود مەلا گوتیشی: ئەگەر ھاتنی پەنابەران بەم شێوەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، رۆژ ئاوای کوردستان چۆڵ دەبێت و خەڵکی دیکە دێنە شوێنی ئەوان، ئەوکات گەڕانەوەی پەنابەران بۆ شوێنی خۆیان ئەستەم دەبێت.

مەلا رونیشیکرده‌وە، ئێمە بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ ئەوەدانین بەم شێوەیە خەڵکی رۆژ ئاوا روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن، چونکە کاریگەری زۆر خراپی لەسەر رۆژ ئاوای کوردستان ده‌بێت.

ناوبراو سەبارەت بەرۆڵی دەستەی باڵای کورد گوتی: دەستەی باڵا ھیچ رۆڵێکی نەماوە و تەنھا ناوە، لەڕووی کردار ھیچ رۆڵێکی نەماوە، ھەربۆیە من خۆم وەک ئەندامێکی ئەو دەستەیە ئەندامەتی خۆم ھەڵپەساردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار