٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێکخراوێکی تیرۆرستی لەرێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ھەرەشەی کۆمەڵکوژی لە کوردانی شەبەکی موسڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ رێکخراوێکی تیرۆرستی دوێنێ وئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ لەرێگای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ھەرشە لەکوردانی شەبەکی پارێزگای موسڵ دەکات ئەگەر ئەو پارێزگایە بەجێنەھێڵن کۆمەڵگوژی لەدژی ئەنجام دەدەن.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ و ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ رێکخراوی تیرۆستی عێراقی ئیسلامی کە سەر بەرێکخراوی قاعیدەیە چەندین بەیاننامەیە ھەرەشەی لەدژی کوردانی شەبەک بڵاو کردۆتەوە، ئەگەر ئەو پارێزگایە بەجێنەھێلن ھەموویان دەکوژن.

سەعید مەموزینی گوتشی:ھەفتەی رابردوش 25ماڵی کوردی شەبەک لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان پارێزگای موسڵیان بەجێھێشت .

مەموزینی رونیشیکرده‌وە، ئێمە وەکو لایەنی کوردی داوامانکردووە لەو شوێنانە بێن نیشتەجێ بن کە لەژێر دەسەڵاتی ھێزی پێشمەرگە دایە.

ناوبراو راشیگەیاند: ھێزە ئەمنیەکانی پارێزگای موسڵ توانای پاراستنی ژیان ھاوڵاتیانیان نییە، بۆیە  ناچارن ئاوارەی شوێنەکانی دیکە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار