كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى په‌یامێكی پیرۆزبایی پێشكه‌شی سه‌رۆك بارزانى كرد

كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لى جێگرێ یه‌كه‌م یێ سه‌كره‌ته‌رێ گشتى یێ یه‌كێتى یا نیشتمانى یا كوردستانێ په‌یامه‌كه پیرۆزباهیێ ئاراستى سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسى و كۆمیته یا ناڤه‌ندى و هه‌موو ئه‌ندام و ئالیگرێن پارتى یا ده‌مموكراتا كوردستانێ كر؛ ئه‌ڤ ژى ته‌كستا وێ یه.
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى ، به‌ڕێزان هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، سڵاوێكى گه‌رم . به بۆنه‌ى بیره‌وه‌رى ( شه‌ست و حه‌وت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ( پارتى دیمو‌كراتى كوردستان)، به ناوى خۆم و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خۆتان و مه‌كته‌بى سیاسى و كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى ده‌كه‌م . هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه هانده‌رێكى چاك و به‌هێز بێت بۆ پته‌وتر كردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌و زه‌مینه‌یه‌كى له بارتر بڕه‌خسێنێ بۆ بره‌ودان و پێشخستنى دیموكراسى و یه‌كتر قبوڵكردن، ساڵى نوێى خه‌باتى حزبه‌كه‌شتان خزمه‌تكردنى زیاترى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و چه‌سپاندنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و یه‌كسانى و خزمه‌تگوزارى زیاتر بێت. گه‌لى كوردیشمان به سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانى خۆى شاد بێت . دووباره یادى دامه‌زراندنى پارتیتان پیرۆز و شاد‌و سه‌ركه‌وتوو بن .
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لى
جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
15/8/2013




