٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

5 هەزار كوردی رۆژئاوا لە ناحیەی كەورگۆسك بە شێوەیەكی كاتی نیشتەجێكران

سەرچاوە: KDP.info

كەورگۆسك - KDP.info/ دوای ئەوەی سنوری پیشابوور بە شێوەیەكی یەكجاری بە رووی هاووڵاتیانی رۆژئاوادا كرایەوە؛ لە درەنگانێكی شەوی رابردوو، نزیكەی پێنج هەزار كەس لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان روویان لە شارەدێی كەورگۆسكی سەر بە قەزای خەبات كرد، لە لایەن پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای خەبات پێشوازیان لێكراو كەمپێكی كاتییان بۆ كرایەوە كە بە هاوكاریی هێزەكانی زێرەڤانی و كارگوزارییەكان بۆیان دروستكراو و بە شێوەیەكی كاتی تێدا نیشتەجێ كران. لەلایەن خۆیەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە ئەم پەنابەرانە بە شێوەیەكی كاتی لەو كەمپە نیشتەجێ دەكرێن و دواتریش دەگوازرێنەوە بۆ كەمپی دارەشەكران كە تەواوی پێداویستییەكانی ژیانیان بۆ دابینكراوە و لە وێ نیشتەجێ دەكرێن.

لەلایەكی دیكەوە هاوكاری خواردن و كەرتی تەندروستی بۆ ئەو پەنابەرانە دابینكرا كە شەوی پێنجشەمە گەیشتنە ناحیەی كەورگۆسكی سەر بە قەزای خەبات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار