٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێككەوتنی ئەمەریكا و عێراق بۆ رێگرتن لە ناردنی چەك لەلایەن ئێرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا- KDP.info/ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عێراق لەبارەی زیادبوونی هاوكارییەكانی هەردوولا بۆ رێگرتن لە ئێران كە نەتوانێت چەك بۆ سوریا بنێرێت و هەروەها رێگرتن لە چۆنی لاوانی عێراقی بۆ نێو سوریا رێككەوتن. بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز كە لە یەكێك لە بەرپرسانی باڵای ئەمەریكای گواستۆتەوە؛ بەپێی ئەو رێككەوتنە؛ ئەمەریكا لە چوارچێوەی ئاسایش هاوكاری عێراق دەكات و هەواڵگری خۆی بۆ ماوەیەكی كەم دەخاتە خزمەتی لایەنی عێراقیەوە. ئەم رێكەوتنە لە چوارچێوەی دانانی بەرنامەیەكە بۆ فرۆشتنی هەندێك سیستەمی بەرگری ئاسمانی و فڕۆكەی شەڕ لە جۆی f16بە عێراق. ئەم رێكەوتنە لە نێوان جۆن كێری و هوشیار زێباری وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریكا و عێراق كراوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار