هێرش كرایە سەر جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ

ئەنقەرە-KDP.info/دوێنێ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ بەشداری فەستیڤاڵی كلتووری و هۆنەری حاجی بەكتاش و لە كاتی پێشكەش كردنی گوتارێكدا رووبەرووی هێرشی هاووڵاتییەك بوویەوە.
لەم بارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكردووەتەوە كە دوێنێ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ بەشداری لە فەستیڤاڵی كلتووری و هۆنەری حاجی بەكتاشی عەلەوییەكانی كرد.
بەكر بۆزداغ كاتێك كە ویستی گۆتارێك پێشكەش بكات هاووڵاتییەكی عەلەوی بە وتنەوەی سلوغانی ئێمە سەربازی ئاتاتوركین، شەرم ناكەی هاتوویتە نێو فەستیڤاڵەوە، هێرشی كردە سەر بەكر بۆزداغ و برینداری كرد.
لە كاتی ئەنجامدانی هێرشەكەدا پاسەوانەكان دەستەوجێ هێرشبەرەكەیان دەستگیر كرد.




