بەدەپە: بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەكان لەگەڵ هیچ لایەنێكی دیكەدا هاوپەیمانیمان نەكردووە

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی سازدانی هاوپەیمانی لە نێوان بەدەپە و جەهەپەدا بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی توركیا، رۆژی هەینی پەرلەمانتاری بەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ ئەرتۆغرۆڵ كۆركچۆ رایگەیاند كە بەدەپە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكاندا لە گەل هیچ پارت و لایەنێكی دیكەدا هاوپەیمانی نەكردووە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی بیانێتی توركی بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری بەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ ئەرتۆغرۆڵ كۆركچۆ رەدی كردووەتەوە كە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە گشتییەكاندا بەدەپە هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ پارت و لایەنێكدا ساز كردبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بەدەپە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا ( باكووری كوردستان) لە سەر ناوی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات بەڵام لە رۆژئاوای توركیادا لە سەر ناوی پاتری دیموكراتیكی گەل بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات.




