٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمال قڵێجدارئوغڵۆ: ئەگەر جەهەپە دەنگی پێویست بە دەست نەخات واز لە سەرۆكایەتی جەهەپە دێنم

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ لە گەل نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنە هەرێمییەكان لە توركیا پارت و لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتەیش وەردە وردە دەستیان بە ئامادەكاری و پرۆپاگەندە و كێبڕكێ كردووە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی ئاخەبەری توركی بڵاویكردووەتەوە كە سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) كەمال قڵجدار ئوغڵۆ رایگەیاندووە كە جەهەپە بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵ لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی توركیادا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراو بە دەستەوە دەهێنێت.

قڵیجدارئوغڵۆ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە جەهەپە تا ئێستە لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكاندا لە سەدا 23 زیاتر دەنگی بە دەستەوە نەهێناوە بەڵام ئەگەر ئەمساڵیش جەهەپە هەر سەدا 23 بە دەستەوە بهێنێت ئەوا واز لە پۆستی سەرۆكایەتی جەهەپە دێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار