عێراقییه: رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر تاكه مه‌رجه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ مالكی

ئه‌ندامێكى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه تاكو رێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرێت، سه‌ركرده‌كانى ناو لیسته‌كه‌یان ئاماده نینه ئاماده‌ى كۆنگره‌ى نیشتمانى بن و له‌گه‌ڵ نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانیشدا له‌سه‌ر یه‌ك مێزدا دابنیشن.
حه‌سه‌ن سه‌لمان وه‌هاب له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئه‌خباریه بۆ هه‌واڵه‌كان گووتیشى: لیستى عێراقیه چه‌ند ئاڵیه‌تێكى بۆ ئاماده‌بوونى نورى مالیكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌ركرده‌كانى ناو لیستى عێراقیه ئاماده نینه به‌شدارى له كۆنگره‌ى نیشتمانیدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نورى مالیكیشدا له‌سه‌ر یه‌ك مێزدا دابنیشن، تا ئه‌و كاته‌ى لیسته‌كه‌یان گره‌نتى له‌باره‌ى ئه‌و داواكاریانه‌وه پێنه‌درێت كه به پێى رێككه‌وتنى هه‌ولێر لیسته‌كان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون، له‌وانه‌ش دانانى وه‌زیر و سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان و سه‌رۆكى ده‌سته بێلانه‌كان و ناردنى ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.




