٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بروسكەی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێز

بەبۆنەی (67) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و  تەواوی ئەندام و لایەنگرانی دەكەم.

هیوادارم ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هاندەری زیاتر بێت بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلی كورد و پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدەستهێنانی مافە وەدەست نەهاتووەكان لەسەر ئاستی كوردستان و گەشەپێدانی زیاتری وڵاتەكەمان،هاوكات لەسەر ئاستی عیراقیش بەهاوكاری هەموو لایەك بتوانین باشتر داكۆكی لەئازادی و دیموكراسی و مافەكانی خۆشمان بكەین، بۆ ئەوەی بەكردەوە چەمكی عیراقی نوێ دور لەدیكتاتۆریەت و شۆڤینیەت بەرجەستە ببێت و مافی سەرجەم پێكهاتەو نەتەوەو ئاینەكان وەدیبێت.

دوبارە پیرۆزبایی ئەو یادەتان لێدەكەم.

عیماد ئەحمەد

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار