كۆمسیۆن ماوه‌ی تۆماری قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی دیاریكرد

هەولێر –KDP.info / كۆمسیۆن ماوه‌ی تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی دیاریكرد، سه‌فا موسه‌وی گوته‌بێژی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکان رایگه‌یاند: ئاماده‌ین هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌واده‌ی خۆیدا بكه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی قه‌واره سیاسیه‌كانی هه‌رێم و په‌سه‌ندكردنی دیاریكراوه‌و له 18ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له 25ی ئاب كۆتایی دێت، وتیشی: ماوه‌ی تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له 19 بۆ 28ی ئاب ده‌بێت.گوته‌بێژی كۆمسیۆن له‌باره‌ی تۆماركردنی كاندیده‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كان له 18ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له 8ی ئه‌یلولی داهاتوو كۆتایی دێت. لەلایەکی دیکەوە سەربەست مستەفا كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکان رایگەیاند : ئەگەر ناوی مردووەکان لە کاتی خۆی دا بە دەست کۆمسێۆن نەگات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا دەکەوێت ، مستەفا گوتیشی مانەوەی ناوی مردووەکان لە سەرجەم پاریزگاکان وەک یەکە و جیاوزی نییە لەنێوان شارەکاندا .




