٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق دوای 20 ساڵی دیکە دەبێتە یەکەمین بەرهەمهێنەری پێترۆل لەجیهاندا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا– KDP.info‌/ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی دا کە  لەماوەی بیست ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە یەکەمین بەرهەمهێنەری  پێترۆل لەجیهاندا.  جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە رایگەیاند  له کۆبوونه‌وه‌یەکدا بە ناونیشانی  ئاراستە جیهانییە نوێیەکان لە ئابووری  وزەدا کە لەپەیمانگای نێودەوڵەتیی توێژینەوە ستراتیژییەکان لەشاری بومبای هیندستان سازکرا ، حسێن شەهرستانی جەختیکردۆتە سەر ئەوەی  کە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراقدا وای لێدەکات لەماوەی دوو دەیەی داهاتودا ببێتە یەکەمین بەرهەمهێنەری  پێترۆل لەجیهاندا. شەهرستانی ئەوەشی راگەیاندووە .  لەو کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە لەبەردەم کۆمەڵێک لە سەرۆکی کۆمپانیاکانی بواری وزەدا پێشکەشیکردوە تێدا  داوای لە هیندستان کردووە   پشت بەعێراق ببەستێ وەک دابینکەری سەرەکیی نەوت و ئاماژەی بەوەشداوە کە دەوڵەتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی داهاتوودا گەورەترین بازاڕ دەبن بۆ هەناردەی نەوتی عێراق.شایەنی باسە  عێراق هەوڵدەدات لەماوەی سێ ساڵی داهاتودا ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵانەی نەوت لە سێ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار