٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە میسر دوای نوێژی هەینی بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکدادانەکان ٤ کەس کوژران

سەرچاوە: KDP.info

میسر –  KDP.info‌ / پـۆلیسی میسر هەڕەشەی تەقەكردنی كردووە و لەچەند ناوچەیەكی قاهیرەی پایتەختیش دوای نوێژی هەینی هاوڵاتیان  ڕژانە سەر شەقامەكان ناڕەزایی  خۆیان بەرانبەر حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە دەربڕی ، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر حكومەتی كاتی لەدژی بڕیاری‌ پەلامارەكەی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو  بۆ  سەر هەردوو ناوچەی ڕابیعە عەدەویـیە و نەهزەی قاهیرە کە بە هۆیەوە  638  كەس   كوژراون‌ و بەهەزاران كەسی دیکەش برینداربوون.   هەزاران میسری لە لایەنگری ئیخوان موسلیمین لەپاش نوێژی هەینی لەچەند ناوچەیەكی قاهیرەی پایتەخت ڕژانە سەر شەقامەكان و بەهۆی پێکدادانەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی  4کەس کوژران و دەیانی دەیکەش برینداربوون، لەلایەكی دیکەوە پـۆلیسی میسر هەڕەشەی تەقەكردنی كرد  بۆ پاراستنی خۆی لە خۆپـیشـاندەرانی دژە دەسەڵات، ئەوانەی سوورن لەسەر گەڕانەوەی محەمەد مورسی بۆ سەر پـۆستەكەی. لەمباریەوە کەناڵی جەزیرە لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە گواستییەوە : کە هێزەكانی سوپا و ئاسایش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیـیەوەو لەسەر شەقامەكانی قاهیرەی پایتەخت بەماشێنی زرێپـۆش بڵاوبوونەتەوە.لەبەرامبەردا لایەنگرانی ئیخوانەکانی موسلیمین سوورن لەسەر سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕەزایی گەورە لەسەرانسەری وڵاتی میسر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار