كوژراوانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی لوبنان گەیشتە 28 كەس

لوبنان- KDP.info/ بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لە ئاكامی تەقیینەوەیەكی بەهێز لە باشووری شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، دوو سەدو هەژدە كەس كوژران و برینداربوون. وەك بی بی سی ئاماژەی بۆ كرد، تەقیینەوەكە زۆر بە هێز ناوچەی ئەلروویسی دەورووبەری باشووری شاری بەیرووتی پایتەختی هەژاندووە و كە ئەو شوێنەش بە پێگەی ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانی دادەنرێت و لە ئاكامی تەقیینەوەكەش بیست و هەشت كەس كوژراون و زیاتر لە دوو سەدی دیكەش برینداربوون، هەر بە گوێرەی بی بی سی، تەقیینەوەكەش لە كاتی قەرەباڵغییەكەی زۆر لەو ناوچەیە روویداوە، لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی دەیلی ستاری لوبنانی لە وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی گواستەوە، كە تەقیینەوەكە لە رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراوەوە ئەنجام دراوە، هاوكات گروپێك كە ناوی خۆی ناوە سەرایا عائیشە لە رێگای تۆماركردنی دەنگێك كە لە سایەتە ئەنتەرنێتەكان بڵاوی كردووەتەوە بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقیینەوەكە راگەیاندو هەروەها گروپی ناوبراو بەڵێنیشی دا تەقیینەوەی زیاتر لەم شێوەیە دژی حزبوڵڵا ئەنجام بدات بە هۆی بوونی حزبوڵڵا پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ ئێراندا هەیە.




