٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزەرانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگەكانیان بەدەستهێنا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ كۆنفرانسی ناوخۆیی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەسەركەوتووی كۆتاییهات، دوای ئەوەی دەنگەكانی ئەم كۆنفرانسە جیاكرانەوەو هەلاوێر كران و ناوی پالێوراوە سەركەوتووەكان ئاشكرا كرا، دادوەری سەرپەرشتیاری پرۆسەكە رایگەیاند كە هیچ گلەیی و تانەیەك لەئەنجامی كۆنفرانسەكە نیەو هەموو لایەنەكان بەدەر ئەنجامەكەی رازی بوون، چونكە بەشێوەیەكی شەفاف و دیموكراسی و یاسایی بەڕیوەچوو.

لەم كۆنفرانسەدا دوو هەزارو سەدو چوار پارێزەر مافی دەنگدانیان هەبوو،بەڵام لەو رێژەیە هەزارو دوسەدو چل و پێنج پارێزەر ئامادەبوون و نزیكەی سێ سەدو پەنجا پارێزەریش لەبەر نوێ نەكردنەوەی ئینتیمایان بۆ سەندیكای پاریزەران لەمافی دەنگدان بێ بەش بوون.

لەكۆنفرانسی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەران پالێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەزۆرینەی دەنگەكان و لەكۆی چل و دوو پالێوراو توانیان بیست و نۆ پالێوراو ببەنەوەو،پاڵیوراوانی یەكێتی نیشتیمانی نۆ پاڵیوراو یەكگرتووی ئیسلامی دوو پالێوراو بێلایەن دوو پاڵیوراو كۆمەڵی ئیسلامی یەك پاڵێوراو بزوتنەوەی گۆران هیچ پاڵیوراوێكیان سەر نەكەوت.

بەپێی ئامارەكانی بەردەست لەكۆی 86پارێزەر كەپالێورابوون بۆ كۆنگرەی پێنجەمی سەندیكای پارێزەران لەسەرجەم ناوچەكانیكوردستان بەشاری كەركوكیشەوە پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستانزۆرینەی دەنگەكانیان بەرێژەی41 پاڵیوراو بەدەست هێناوەو،بەدوایئەواندا پاڵێوراوانی یەكێتی نیشتیمانی بەرێژەی 25پالێوراو بێلایەنەكان 2پاڵیوراو و ئۆپۆزیسیۆنیش بەهەرسێ لایەنەكەیەوە لەسەرجەمشارەكانی كوردستان تەنها 18پالێوراویان سەركەوتوە.

هەواڵی پەیوەندیدار