کەرکووک.. بودجەی خەملێنراو دیاری کراو بۆ ساڵی ئایندەش بودجەی پترۆدۆلار كەمیكردوە

کەرکووک – KDP.info / بودجەی پێشبینیكراو بۆ ساڵی 2014 لە پارێزگای کەرکووک بڕەکەی 643 ملیار دینار تەرخانكراوە و ، هاوکات بەئامانجگرتنی بۆرییەكانی گواستەوەی نەوتەوە بودجەی پترۆدۆلار لەو پارێزگایە كەمیكردوە. حەسەن تۆران سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاشكرایكرد، بودجەی ساڵی ئایندە دەگاتە 543 ملیار دینارو 100 ملیار دیناریشی دەچێتەسەر كە لە لەبودجەی ساڵی 2014 دا بۆ وەزارەت پەروەردە تەرخانكراوە.سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە سۆمەرییەنیوزی راگەیاند: ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبونەوەیەكیان سازكردوە بۆ ئامادەكردنی پلانی پرۆژەكانی ساڵی ئایندەو ئەو 100 ملیار دینارەش كە بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخانكراوە ساڵی ئایندە دەدرێتە بە پارێزگاكان تاوەكو ئیدارە خۆجێییەكان خۆیان پرۆژەكانی بواری پەروەردە جێبەجێ بكەن. هاوکات جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا راكان سەعید ئەوەی ئاشکراکرد کە لەو بودجەیەدا كە بۆ ساڵی ئایندە خەمڵێندراوە بودجەی پترۆدۆلار كەمیكردوە، ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جیهانی توركیا و بەردەوامی بەئامانجگرتنی بۆرییەكانی نەوت لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.




