بەرپرسانی ئەمنی عێراق بە زۆر لێپرسینەوەیان لە پەرلەمان لە گەڵ دا دەکرێت

بەغدا – KDP.info/ بە زۆری و ناچاری بەرپرسە ئەمنییەکانی عێراق دەبردرێنە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لە گەڵ دا بکرێت وبە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر هۆکار لە بارەی خراپی بارودۆخی ئەمنی عێراقەوە. لەمباریەوە بریاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە پەرلەمان ھەنگاو و بریاری پێویستی گرتۆتەبەر کە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دا بەرپرسە ئەمنیەکان ناچار بکرێن. بۆ لێپچینەوە لەگەڵیان ئامادەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بن. حەمەد خالیدی بریاریدەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران دا تاوتوێی دۆخی ئەمنی وڵات و راپۆرتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی دەخوێندرێتەوەو بۆ لێکۆلێنەوە لە ھۆکارو زیادبوونی رێژەی پەلامارەکان، حەمەد خالیدی ئەوەشی راگەیاند: پەرلەمان ھەنگاو و بریاری پێویستی گرتۆتەبەر کە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەرپرسە ئەمنیەکان ناچار بکرێن ئامادەی پارلەمان بن بۆ لێپچینەوە لەگەڵیاندا. لەماوەی چوار مانگی رابردوودا زۆرترین کرداری توندوتیژی لە عێراق تۆمارکردوە کە بەهۆیەوە سەدان کوژراو برینداری لیکەوەتٶتەوە .




