راپۆرتێک لەبارەی مافی منداڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستان بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی ئامادەدەکرێت
ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەشاری ھەولێر، ھەر لە درێژەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، دوا کۆبوونەی لیژنەی منداڵانی کۆمسیۆنی کۆمەڵگەی ئازاد ئەنجامدرا، دوای چەند کۆبوونەوەیەکی خۆی توانی پرەنسیپ و راسپاردەی مافەکانی منداڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستان بۆ کۆنگرە ئامادە بکات.
ھۆگر ئەحمەد سەرۆکی گروپی دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان بەشداری دوا کۆبوونەوەکەی کرد، لە لێدوانێکدابۆ kdp.infoرایگەیاند: لیژنەی منداڵان لە کۆنگرە بە نوێنەرایەتی لایەن و چالاکوانانی بواری منداڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە رەشنووسێکدا کە بۆ لیژنەی باڵای کۆنگرە بەرز دەکرێتەوە، کە لە چەندین خاڵ پێکھاتبوو بۆ پاراستنی منداڵانی کوردستان لە رووی نەتەوەیی و زمان و پەروەردەیی و پاراستنیان لە ھەر بارگرژییەکدا. هەروەها دەبێت منداڵان لە توندوتیژی و کاری سیاسی بەدوور بگیرێن.
ھۆگرئەحمەد گوتیشی: ئێمە وەکو گروپی دۆق شارتەر بۆ سەرخستن و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە چەند پێشنیار و راسپاردەیەکمان کرد، کە لە خزمەتی نەتەوە و زمان و داھاتووی منداڵانی کوردستان بێت. کە بڕیارە لە24ئەم مانگە لەشاری ھەولێر کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ببەسترێت.




