ئێران گیراوێكی سیاسی كوردی ئازاد كرد

ورمێ- KDP.info/ دوای تێپەڕاندنی 4 ساڵ لە گرتووخانە رۆژی پێنج شەممە گیراوێكی سیاسی كورد بە ناوی موحسێن جلدیانی لە لایەن دادگایەوە ئازاد كرا.
ئاژانسی كوردپا بڵاویكردەوە كە مامۆستا موحسێن جلدیانی تەمەن 53 ساڵ كە ماوەی زیاتر لە 24 ساڵ بوو لە ناوچەی شنو مامۆستایەتی دەكرد لە ساڵی 1388دا لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە پارێزگای ئەراك لە ناوەڕاستی ئێران بە تاوانی ئەنجامدانی چالاكی سیاسی دەستگیركراوە و دوای تێپەڕاندنی 6 مانگ لێپێچینەوە لە گرتووخانەكانی ئەراك و ئەوین روانەی دادگا كراوە.
دادگای كۆماری ئێرانیش دوای هەڵسەنگاندنی دۆسیەی ئەم مامۆستا كوردە ناوبراوی بە 6 ساڵ سزای زیندان محكووم كردبوو و دواتر دوای تێپەڕاندنی 4 ساڵ لەم سزایە ئەم مامۆستا كوردە بە بڕیاری دادگا ئازادكراوە.




