٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موراد قەرەیڵان: دەمانەوێت هێزی چەكداری پسپۆڕ و بە ئەزموون دابمەزرێنن

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل- KDP.info/ سەرۆكی پێشووی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە موراد قەرەیڵان رایگەیاند:  شانبەشانی هەوڵدانەكانی چارەسەركردنی پرسی كورد ئەوان وەكو بزاڤی كوردی سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دامەزراندنی هێزی چەكداری پسپۆڕ و بە ئەزموونن.

بە پێی هەواڵێكی خەبەری كوردی سەرۆكی پێشووی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە و بەرپرسی كۆمیتەی پاراستنی رەوای كەجەكە موراد قەرەیڵان رایگەیاندووە كە ئەگەر بێت و  لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی چارەسەریدا تا یەكی مانگی ئەیلوول حكوومەتی توركیا هەنگاوی پێویست نەنێت، ئەوا قۆناغەكە رووبەرووی مەترسی زۆر گرنگ دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە شان بە شانی قۆناغی چارەسەری ئەوان وەكو بزاڤی كوردی هەوڵ بۆ ئامادەكردنی هێزی چەكداری پسپۆڕ و بە ئەزموون لە بواری سیاسی و ئایدیۆلۆژیكیدا دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار