٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای پاسدارانی ئێران رەتیكردەوە كە كۆمپانیای ئورینتاڵ سەر سوپا بێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ لە كاتی گفتوگۆی پەرلەمانی ئێران لە سەر ئەندامانی كابینەی حكوومەتی نوێ ئەو وڵاتەدا،  وەزیری پێشنیاركراوی كابینەی حەسەن رۆحانی بۆ وەزارەتی نەوت بیژەن زەنگەنە رایگەیاند كە كۆمپانیای ئورینتاڵ لە باشووری ئێران هی سوپای پاسدارانە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارس بڵاویكردووەتەوە كە دوای لێدوانەكانی بیژەن زەنگەنە كە لە لایەن حەسەن رۆحانییەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت دەستینیشان كراوە، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان سوپا و كۆمپانیای ئورینتیاڵ لە باشووری ئێراندا، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكانی سوپا ئەم ئیدیعایانەی رەتكردەوە و رایگەیاند كە كۆمپانیای ئورینتاڵ  هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە نییە.

بیژەن زەنگەنە كە پێشتریش وەزیری نەوتی ئێران بووە لە كاتی دەنگدانی پەرلەمان لە سەر وەزیرەكانی كابینەی نوێدا، باسی ئەوەی كردووە كە كۆمپانیای ئورینتاڵ بۆ وەبەرهێنانی نەوت لە باشووری ئێران هی سوپا بووە و سوپا لە رێگای ئەمجۆرە كۆمپانیایانەوە ویستوویەتی كەرتی نەوت كونترۆڵ بكات، بەڵام دوای ئەم لێدوانانەی بیژەن زەنگەنە، بەرپرسانی سوپا ئەم وتانەیان رەتكردەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار