به‌بۆنه‌ی 67ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه

به بۆنه‌ی 67مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتمان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و هه‌مووی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك و باوكی خۆشته‌ویستم جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ساڵرۆژی له دایك بوونی به‌رێزیان و هیوادارم له ژێر سایه‌ی رابه‌رایه‌تی بوێرانه‌ی جه‌نابیان گه‌له‌كه‌مان بگاته دوا قۆناخی سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه هیوادارم پارتی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیش سه‌قامگیرتر و پێشكه‌وتنی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێت




